گوڵم خەم دات نەگرێ


1 قراءة دقيقة
04 Jul
04Jul




گوڵم خەم دات نەگرێ           

 

گوڵم خەم دات نەگرێ         

هێشتا سەرەتای پایزە و ماویەتی بپشکوێ

گوڵی ئەستەری وەنەوشەیی

تا لە ڕۆژی سۆزداری عیشقدا

بیدەی لە بەرۆکی کراسی پەمبەیی

هێشتا ماویەتی لەگەڵ مانگەشەودا

وێنەبگرین بەجووتەیی

هێشتا ماویەتی دەست لەملانێی

ئەستێرە بکەین بێنەیی

گوڵم

ئەم زەمەنە بۆ ئێمە مانان

زۆر محاڵە

خۆشاوی سەر مێزەکانیش

بۆ دەمی ئێمە تاڵە

ئەوە چ شێتیێکە

ئێمە خدوومان پێوەگرتووە

ئەوەندە ساڵە!!!

چونکە ئەوەی پێشتر

خوێنمان وەك شەرابی پیرۆز بۆ نۆشکرد

دەرچوو لەکاکلدا هەر خۆی پووچ بوو

ئەو شیعرانەی ئاوازمان بۆ دانا

دەرچوو لە ماهیەتدا لنگە و قووچ بوو

 


03Jan
03Jan