الجبل أقرب إلى الله


3 قراءة دقيقة

الجبل أقرب إلى الله
……………
على سفح (شنكال)

ملائكة بلا أجنحة بيضاء

بلا رؤوس

بترها خفافيش الليل

أصحاب العاهات السوداء.

على سفح (شنكال)

دماء تروي حكايا

عن رجال الشمس

المعمّدين بنور (لالش).

سبي الحوريات

وعبق جدائلهن تسابق سرب الفراشات

ذاكرة جبل مشبعة بالحرائق و النحيب

و كيف أُغتيل الشرف والسلام.

رجالٌ صدقوا ما عاهدوا البغاء عليه

قبلتهم بين أرجل الطاهرات

يتوضؤون بأحلامهن

تقرباً إلى ربهم بخمس صلوات فاجرات

و الله منهم براء.

هل كانت السماء يومها تمطر نورا بالفعل؟

وهل كان كافيا لكل الصباحات؟

هلموا جميعا الى( شنكال)

خذوا حصتكم من الانسانية

لونوا بها وجوهكم على اختلاف الوانها

ياااااا (خودي)

لك التجأ

بعد اربع و سبعون خذلانا

و ميتة واحدة.

صراخ يملأ السماء دماً

و الملائكة لربها تتضرع

حتى سال عصير التين علقماً

(لالش) مهد الشمس والشرف

الأيادي البيضاء المرفوعة

الجبل أقرب إلى الرب

فأكثروا الدعاء.

أيها الرب في سماواتك

ساقوا الحرائر سبايا

اغتصبوا الميتة

أكلوا لحمها

و أهلوا به لسواك

بفتوى من كبيرهم.

لا أمان لصديقٍ

لا أمان لجارٍ

إنه زمن الخيانات

تخلى عنا الاقربون

و ساندنا الكلب والحمار.

كل من شرب من لبنها رمى فيه التراب

كل من أكل من خبزها خان الملح

نكحوا اللبن والرغيف و الاحلام

بلحظة اشتهاء.

فلتصموا آذانكم

عن صوت العفيفة وهي تستنجد لبكارتها

عن عواء أم يتحلل لحم طفلها في بطنها

عن نحيب من لم يدعوها تواري أحبتها التراب

عن أطفال سرقت أيامهم و أعيادهم وباتت هباء

عن أصوات ضمائركم

إن ما زالت على قيد الحياء.

يوماً ما سيقف بقمة (شنكال)

طفل أيزيدي

سيبصق عليكم جميعاً

ويصرخ :

نحن المتهمون بدم من نحبه

نحبه كما السلام

كما غصن زيتوننا

كما نحبّ( شنكال)

و نذود عنها

لكن…

أين أنت يا أخي في الانسانيّة؟!

………………………………………………………………………………….

چیا نزیكترە بۆ لای خودا/سەلوا ئیسماعیل

…………………………

وەرگێڕان/لوقمان مەنسوور

……………………………

لەسەر چیای شەنگال

فریشتە بەبێ باڵی سپی

بەبێ سەر

كە شەمشەمەكوێرەكانی شەو

ئەوانەی پەڵەی ڕەشیان بە ناوچاوانەوەیە

سەریانی بڕین

لەسەر چیای شەنگال

خوێن چیرۆكی

پیاوەكانی خۆر ئەگێڕێتەوە

كە ڕووناكی لالش پاكژ كراون

كەنیزەی پەریەكان و

بەرامەی كەزیەكانیان

لە پۆلی پەپوولە تێدەبەڕن

یادەوەری چیا تژیە بە سووتان و ناڵە و هاوار

چۆن ئاشتی و ئابڕوو لەناوچوو ؟!

پیاوانێك بڕوایان بە ئابڕووتكان هەبوو

ڕووگایان لە ناوگەڵی پاكیزەكانە

بە خەونەكانی ئەوان دەستنوێژ ئەگرن

بە پێنج نزای بێ ئابڕوویی

كە خودا لێیان بێبەریە

هەر بەڕاستی ئەو ڕۆژە ئاسمان

نووری ئەباران ؟!

بەشی ئەو هەموو سپێدەیەی ئەكرد

كە ڕوخسارتانی بە هەموو ڕەنگێك پێ ڕەنگ بكەن ؟!

ئاییییی خوایە

پەناااااااااام بۆ تۆیە

لەدوای حەفتاو چوار زەلیل بوون و

یەك مەرگ

ناڵە و هاوارێك ئاسمان پڕ ئەكا لە خوێن و

پەری لە خودا ئەپاڕێتەوە

لە لانەی خۆر و ئابڕوو

لە لالش

دەستە سپیەكان بۆ لات بەرز بوونەتەوە

چیا نزیكترە بۆ لای خودا

زۆر نزا بكەن

خودایە لە ئاسمانەكانت

ژنە ئازادەكانیان بە كەنیزە كرد

دەستدرێژیان كردە سەر مردوو

بە فتوای گەورەكەیان

گۆشتیان خوارد

سەریان بڕی بۆ غەیری تۆ

ئاسایش نیە بۆ هاوڕێ و هاوسێ

ئەو سەردەمی ناپاكیە

كەسەكانمان پشتیان تێكردین

تەنها سەگ و گوێدرێژ هاوكارمان بوون

ئەوەی شیری ئێرەی خوارد خۆڵی تێكرد

ئەوەی نانەكەی خوارد نمەك حەرام بوو

لە ژركەساتێكی ئارەزوو

شیر و نان و خەونیان هەتك كرد

گوێتان داخەن

لە ناڵەی ئەو پاكیزەیەی

داوای فریادی پەردەی كچێنی ئەكا

لە نووزەی ئەو ژنەی كۆرپەكەی سكی بووە بە گۆشت

لەو ناڵەیەی كە نەیانهێشت بگاتە خۆشەویستان

لەو منداڵانەی ڕۆژگار و جەژنیان دزرا

لە دەنگی ویژدانتان ئەگەر هەبێ

ڕۆژێك منداڵێكی ئێزدی

لەسەر لوتكەی چیای شەنگال ئەوەستێ

تف لە هەمووتان ئەكا

هاوار ئەكا

ئێمە تاوانبارین بە خوێنی خۆشەویستانمان

خۆشمان ئەوێ وەك ئاشتی

وەك چڵی زەیتوون

وەك شەنگال

بەڵام مرۆڤایەتی تۆۆۆۆۆ لەكوێێێێێێێێی

———————————-